پوتن: رۆژئاوا بەرەو سیستمی پاوانخوازی هەنگاو دەنێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا له میانی گوتارێك بۆ به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی دۆما له مۆسكۆ رایگه‌یاند، هەوڵەکانی رۆژئاوا بۆ پەراوێزخستنی رووسیا شکستی هێناوه.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی (دۆما) ئاشكرای كرد، سزاکان لەم ئاستەدا نەبوون کێشەی گەوره بۆ رووسیا دروست بکەن.
هه‌روه‌ها پوتن گوتی: "رۆژئاوا بەرەو سیستمی پاوانخوازی هەنگاو دەنێت".
پوتن هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "جەنگی ئۆکرانیا سەرەتایەکه بۆ جیهانێکی فرەجەمسەری".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "دوژمنایەتی رۆژئاوا به سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا لەگەڵ رووسیا لەمێژینەیه".
سه‌رباری ئه‌م هه‌موو رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌ی له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوو له ئۆكرانیا ئه‌نجامیدا، پوتن ده‌ڵێت: "هێشتا ده‌ستمان پێنه‌كردووه".
نزیكه‌ی 5 مانگه جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه، بووه هۆی ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها و كوژرانی سه‌دان هه‌زار ئۆكرانی.
جه‌نگی ئۆكرانیا ئاسته‌نگی بۆ جوڵه‌ی ئابووری جیهان دروستكردووه، به‌تایبه‌ت نه‌گه‌یشتنی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك.