حكومه‌تی هه‌رێم: رۆژانە 16 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ین

"حکومەت بەردوام بووە لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان"
پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با
پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا رۆژانە 16 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، حکومەت بەرده‌وامبووە لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە نێویشیاندا سێکتەری کارەبا، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە توانیویه‌تی بڕێکی زۆر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیگه‌یاند، بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، حکومەتی هەرێم رۆژانە 16 کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 792 ملیۆن و 655 هەزار و 855 لیتر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا، به‌ بەهای 469 ملیار دینار تەرخانکراوە.