كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست له بالی ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست به ئاماده‌بوونی ئه‌نتۆنی بلینكن و سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیندۆنیزیا ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست له دوورگه‌ی بالی له ئیندۆنیزیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ـی ته‌مووز / یۆلیۆی 2022) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، تێیدا جه‌نگی ئۆكرانیا و كاردانه‌وه‌كانی بۆ سه‌ر جیهان، ره‌وشی ئابووری و جواگرافیای سیاسی جیهان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌م ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، گفتوگۆكانی نێوان وڵاتان و لایه‌نی رووسی چڕ و توند ده‌بێت، پێشبینی ناكرێ دیداری دوو قۆڵی له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ رووبدات.
له‌مباره‌یه‌وه ریتنۆ مارسۆدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیندۆنیزیا داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست ده‌كات بڕیار بده‌ن شه‌ڕ له ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت.
مارسۆدی له گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه راشیگه‌یاند، "به‌رپرسیارێتی ئێمه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مه‌یه شه‌ڕ له ئۆكرانیا بوه‌ستێنین، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ینه‌وه".
دواین دیداری سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شوبات / فێبرایه‌ری رابردووی ئه‌مساڵ له ژنێڤ بوو، ئه‌و كات واشنتن هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی له ئۆكرانیا پێڕاگه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست ئاماده‌كارییه بۆ دیداری سه‌رۆكی وڵاتان له تشرینی دووه‌می داهاتوو، جیا له‌وه‌ش بلینكن فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیادا هه‌یه، هاوشێوه‌ی هیندستان.
كۆمه‌ڵه‌ی بیست كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تییه له 19 وڵات پێكهاتوون، له‌ساڵی 1999 له‌پێناو سه‌قامگیری دارایی له جیهان دامه‌زرا، جیا له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و دارایی ئه‌م وڵاتانه، سه‌رۆكه‌كانیش بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.