ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا: كوده‌تا له دژی زێلینسكی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، ره‌نگه كوده‌تایه‌ك له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رووبدات.
ئیلیا كیڤا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تیلگرام رایگه‌یاند، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ره‌نگه كووده‌تایه‌ك له كیێڤ رووبدات و كۆتایی به سه‌رده‌می ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بهێنێت.
كیڤا راشیگه‌یاند، كۆتایی به سه‌رده‌می ئه‌و سیاسییانه دێت كه به‌شێوه‌ی ده‌گمه‌ن و نامۆ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به ئارامییه‌كی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی كوده‌تای سه‌ربازین زێلینسكی له پۆسته‌كه‌ی لاببات.
بەگوێرەی هەواڵێکی وێبسیاتی "بی بی سی"، دوێنێ پێنجشەممە 7ـی تەمووزی 2022، بۆریس جۆنسن دەستی لە پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران كشانده‌وه و تا پایز لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا دەمێنێتەوە.