نێچيرڤان بارزانى: با جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوى موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه كرد، با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.
ده‌قی په‌یامی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له جه‌ژنى پيرۆزى قورباندا:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوو‌ن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر.
با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/8