"په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان قبووڵ ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
عیرفان ئۆرتاج، نوێنه‌ری راوێژكاری ئێزدیان له ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی قبووڵكردنی دۆسیه‌ی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی ئێزدیان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتره، دوای ئه‌وه جارێكی ئێزدییه‌كان جینۆساید نه‌كرێنه‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت، ئێزدییه‌كان بپارێزرێن.
عیرفان ئۆرتاج گوتی: ماوه‌ی هه‌شت ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا تاوانه‌كانی دژ به ئێزدییه‌كان به جینۆساید قبووڵ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، پێشتر لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به كۆی ده‌نگ پڕۆژه‌یه‌كه‌یان قبووڵ كردووه، ئه‌وان ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان كراوه، جینۆسایده.
گوتیشی: له 20ی مانگی رابردوو ئێمه و چه‌ند شاره‌زایه‌كی دیكه له‌وێ ئاماده بووین، پڕۆژه‌كه به‌و شێوه‌یه خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، كه ئه‌و شته‌ی به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان كراوه، جینۆسایده.
نوێنه‌ری راوێژكاری ئێزدیان له ئه‌ڵمانیا روونیكرده‌وه، له 3ی مانگی تشرینی دووه‌می 2021 دادگای ئه‌ڵمانیا دۆسیه‌یه‌كی یه‌كلاكرده‌وه، كه تاوانه‌كه وه‌كو جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ناسێنراوه، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان هه‌بووه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه.
روونیشكرده‌وه، به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان جگه له‌وه‌ی بۆ ئێزدییه‌كان ده‌ستكه‌وتێكه، سوودی بۆ عێراقیش هه‌یه، تا ئێستا 35 وڵات ده‌یانه‌وێت به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان قبووڵ بكه‌ن، به‌لجیكاش له‌و دۆسیه‌یه‌دا بابه‌ته‌كه‌ی قبووڵ كردووه، ته‌نانه‌ت له ئه‌رمینیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كراوه، به‌ڵام قبووڵكردنی به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان له ئه‌ڵمانیا گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، وڵاته‌كانی دیكه‌ش په‌سندی ده‌كه‌ن.
عیرفان ئۆرتاج باسی له‌وه كرد، هه‌رچه‌ند قبووڵكردنی به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی رووده‌دات، گرنگتره، ئه‌ویش جارێكی دیكه جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان روونه‌داته‌وه، مافی په‌نابه‌رانی ئێزدی ده‌ستبه‌ر ببێت، ئه‌وانه‌ی داخوازی ئێمه‌ن. داوای ئه‌وه‌شمان كردووه، ئێزدییه‌كان بپارێزرێن، ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ئێزدییه‌كان له وڵاتی خۆیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحه‌قییان به‌رامبه‌ر كراوه.
سه‌باره‌ت به دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له شنگال، نوێنه‌ری راوێژكاری ئێزدیان له ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، داوامانكردووه، خاكه‌كه‌مان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بپارێزرێت، ئه‌و خاكه خاكی میلیشیاكان نییه، پێویسته دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه كار و هاووڵاتیان بتوان له شوێنی خۆیان به سه‌قامگیری بمێننه‌وه، یاسا له‌وێ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكاته ئیزدییه‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، كاتێك یاسا سه‌روه‌ربێت، نه‌وه‌ك جێی میلیشا و شه‌ڕی نێوان لایه‌نه‌كان بێت.