گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق: 3 حاڵەتی دیکەی تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە

"تەنیا 5 حاڵەتی هاری سەگ تۆمارکراوە"
بۆ خۆپارێزی له‌ تای خوێنبه‌ربوون كێڵگه‌كانی كه‌ركووك ده‌ڕشێنن.. فۆتۆ: AFP
بۆ خۆپارێزی له‌ تای خوێنبه‌ربوون كێڵگه‌كانی كه‌ركووك ده‌ڕشێنن.. فۆتۆ: AFP

K24 - هه‌ولێر:

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 46 کەسی دیکەی لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەمەش کۆی تووشبووانی پەتاکە گەیشتوونەتە 256 تووشبوون لەسەرتاسەری عێراق.

بەدر راشیگەیاند، 3 حاڵەتی دیکەی تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، بەمەش کۆی تووشبووانی نەخۆشیەکە بۆ 240 حاڵەت بەرزبووتەوە، کە 39 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەیداوە، لە چەند کاتژمێری رابردوو تەنیا 5 حاڵەتی هاری سەگ تۆمارکراوە و ئەو دەنگۆیانەش راست نین، گوایە بە سەدان حاڵەت تۆمارکرابێت.