مستەفا کازمی گەیشتە نەینەوا

کازمی: پێنج ساڵ لەمەوبەر مووسڵ لەلایەن سوپای عێراق و پێشمەرگە ئازاد کرا
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی نەینەوا
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی نەینەوا

K24 – هەولێر

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێک بەبۆنەی جەژنی قوربان گەیشتە پارێزگای نەینەوا.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا مەستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئەمنی شارەکە کراوە و جەخت لە بەرقراکردنی ئاسایش و ئەمنی کراوەتەوە.

کازمی لە وتەیەکدا رایگەیاند "پێنج ساڵ لەمەوبەر هێزەکانمان شاری مووسڵیان ئازاد کرد، ئەم یادەش خۆشی جەژن دەکاتە دوو خۆشی، مووسڵ بە رۆژانێکی زۆر سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام خۆڕاگر بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "مووسڵ لەلایەن قارەمانەکانی سوپای عێراق و دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەژێر دەستی داعش ئازاد کرا".

کاتی گەیشتنی مستەفا کازمی بۆ مووسڵ
کاتی گەیشتنی مستەفا کازمی بۆ مووسڵ
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی نەینەوا
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا