خوزستان.. به‌ تۆمه‌تى تيرۆر ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگير كران

دەزگای دادوەریی پارێزگای خوزستان رایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی گرووپێكی تیرۆریستییان كوشتووە كە لەو پارێزگایە بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بوون.

K24 – هه‌ولێر:

دەزگای دادوەریی پارێزگای خوزستان رایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی گرووپێكی تیرۆریستییان كوشتووە كە لەو پارێزگایە بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بوون.

فەرھاد ئەفشارنیا، سەرۆكی گشتی دەزگای دادوەریی پارێزگای خوزستان لە ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێكی ھێزە تایبەتەكانیان، توانیویانە چەندین گرووپی تیرۆریستی كە بەنیازی ئەنجامدانی تەقینەوە و دانانی بۆمب لە شوێنە ھەستیارەكانی ئەو پارێزگایە بوون، دەستگیر بكەن و ژمارەكیشیان بكوژن.

سەرۆكی گشتی دەزگای دادوەریی خوزستان، ژماری كوژراوان و دەستگیركراوەكانی ئاشكرا نەكرد، بەڵام وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران دوێنێ رایگەیاند كە 10 لە ئەندامانی ئەو گرووپانەیان دەستگیر كردوون.

پێشتر، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، كە 10 كەسیان دەستگیر كردووە سەر بە چەند گرووپێكی تیرۆریستی و تەكفیری و وەھابین و لە ناوخۆی تاران و پارێزگاكانی ناوەڕاستی ئێران بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بوونە.