ئەو هۆتێلەی لە هەولێر گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقی دانابوو داخرا

لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت
کاتی داخستنی هۆتێلەکە
کاتی داخستنی هۆتێلەکە

K24 – هەولێر

هۆتێلێک لە شاری هەولێر لەجیاتی لافیتەی بەخێرهێنانی میوانان، گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقی دانابوو، بە بڕیاری پارێزگای هەولێر هۆتێلەکە داخرا و لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "بە بڕیاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییە هۆتێل رۆزالین داخرا".

روونکراوەتەوە: "هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام درا".

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر  هاتووە: "بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار ،لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار  بە ھاوکاری پولیسی قایمقامیەت هۆتێلەکە داخرا".