رووسیا ڤیتۆی له دژی بڕیارێكی خۆرئاواییه‌كان له باره‌ی سووریاوه به‌كارهێنا

K24 – هه‌ولێر:
رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكستی به پڕۆژه بڕیارێكی وڵاتانی خۆرئاوا هێنا، كه ده‌یانویست ماوه‌ی ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ سووریا درێژ بكه‌نه‌وه.
رووسیا ڤیتۆی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر كۆمه‌كێك بۆ سووریا بچێت، ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق بێت.
مازن علوش، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی بابولهه‌وای باكووری خۆرئاوای سووریا، رایگه‌یاند، به ڤیتۆكردنی بڕیاره‌كه، رووسیا سیاسه‌تی برسیكردنی سووریاییه‌كانی گرتووه‌ته به‌ر.

وتیشی: به هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی رووسیاوه، نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاووڵاتی سووریا، له ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كۆتایی به واده‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی دێت بۆ ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلب، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی لێیه.
له 2014ه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی بابولهه‌وای سه‌ر سنووری سووریا و توركیا كۆمه‌كی مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا.
دوو ملیۆن و نیو كه‌س له خه‌ڵكی سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه ئیسلامییه‌كانی لایه‌نگری توركیادا ده‌ژین و له ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا نیشته‌جێكراون.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ته‌نیا له‌و ده‌روازه‌یه‌وه 4 هه‌زار و 600 بارهه‌ڵگر كه زۆربه‌یان بابه‌تی خۆراكییان باركردبوو، له‌و ده‌روازه‌یه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته سووریا.
ئێستا ده‌روازه‌كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، كه دووه‌م جه‌ژنی پیرۆزی موسڵمانانه داخراوه.
رووسیا به پێویستی ده‌زانێت هه‌ر كۆمه‌كێك ره‌وانه‌ی سووریا بكرێت، به پرس و را و ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق بێت.

سه‌رچاوه: فرانس پرێس