فه‌ره‌نسا به‌ره‌و ده‌ركردنی ئه‌و بیانیانه هه‌نگاو ده‌نێت كه كاری مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌ركردنی هه‌ر بیانییه‌ك ده‌نێت، كه له وڵاته‌كه‌یدا كرده‌وه‌ی مه‌ترسیدار بكات.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "جیراڵد دارمانین" له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ی فه‌ره‌نسیی رایگه‌یاند، چیدیكه مه‌رجی ته‌مه‌نی مانه‌وه له فه‌ره‌نسا ناكرێته پێوه‌ر، ئه‌وانه‌ی كرده‌ی مه‌ترسیدار بكه‌ن، ده‌رده‌كرێن.
ئه‌و وه‌زیره وتیشی: ئێستا به هۆی ئه‌و مه‌رجه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك پێش ته‌مه‌نی 13 ساڵی هاتبێته فه‌ره‌نسا ده‌رناكرێت، ناتوانرێت بیانییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه‌مان پێ بدرێت، ئه‌وانه‌ی بیانین و كرده‌وه‌ی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی مانه‌وه‌یان له فه‌ره‌نسا ده‌ربكرێن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م رێككاره تازه‌یه، ده‌خرێته چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌ركار بێت.
هه‌روه‌ها وتی: هه‌وڵه‌كانمان یه‌كده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كۆماری و میانڕه‌وه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له چه‌په‌كان ئه‌و یاسایه هه‌موار بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس