لە چوار كاتژمێردا زیاتر لە 10 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان كردووە
K24 - هەولێر
لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، لە بازگەكان كارئاسانی زۆر بۆ گەشتیاران دەكرێت، لە ماوەی چوار كاتژمێردا زیاتر لە 10 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان كردووە، گەشتیارانیش پێشوازی لەو كار ئاسانیەی بازگەكان دەكەن.
ھاوكار تاھیر، گوتەبێژی بازگەكانی ئاسایشی ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، كارئاسانی زۆرمان بۆ گەشتیاران كردووە، ھەر گەشتیارێك بە كەمتر لە 3 خولەك بەرێدەكەین".
گوتیشی: "لە رۆژی پێش جەژن 16 ھەزار گەشتیارمان بەرێكردووە، لە رۆژی یەکەمی جەژنیش ژمارەیەكی زۆرمان بەرێكردووە، كارئاسانیەكەش وایكردووە قەرەباڵغی لە بازگەكان كەمببێەوە".
بهرزبوونهوهی زیاتری پلهكانی گهرما له رۆژانی جهژن و دواتریش هۆكارێكه بۆ ئهوهی گهشتیاران خواستی زیاتریان لهسهر ئهو شوێنه گهشتیاریانه ههبێت، كه سهرچاوەی ئاویان ههیه. پێشبینیش دەكرێت لە ماوەی جەژنی قورباندا 200 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێر بکەن.
گەشتیارێک بەناوی سەعد شەمەری، گوتی: "من لە پارێزگای سەلاحەدینەوە ھاتووم، ھیوای بەرقرابوونی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ عێراق و كوردستان دەخوازم، ھەولێر ماڵی دووەمانە، ئێمە لە ماڵەكەی دیكەمانەوە ھاتووین بۆ ئەم ماڵەمان، لە بازگەكان كار ئاسانی باشیان بۆ كردین. لەسەرەتای گەیشتنم بە هەولێر دەچمە لای قەڵا و دواتر ناوچە گەشتیارییەكان وەك بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ و شەقڵاوە".