گرافیک.. دۆزینەوەی هەلی کار لە کابینەی نۆیەم

ساڵی رابردوو هەلی کار بۆ دوو هەزار و 568 کەس رەخسێنراوە

K24 – هەولێر

دۆزینەوەی هەلی کار لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لە هەوڵە بەردەوامەکان، بەتایبەتی لە رێگەی وەزارەتی کار و کارباری کۆمەڵایەتی.

لە ساڵی 2019دا 3 هەزار و 735 کەس وەک بێکار لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و هەر لەو ساڵەدا هەلی کار بۆ هەزار و 908 کەس رەخساوە.

لە ساڵی 2022، سێ هەزار 482 کەس وەک بێکار تۆمار کراون و 690 هەلی کار بۆ هاووڵاتیان رەخسێنراوە. لەو ساڵەدا رەخساندنی هەلی کار کەمیکردووە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری.

ساڵی 2021، سێ هەزار و 735 کەس وەک بێکار لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەلی کار بۆ دوو هەزار و 568 کەس رەخسێنراوە.

بەگوێرەی داتاکان کۆی دامەزراندن لە سێ ساڵی رابردوودا هەزار و 597 کەس دامەزراون