پشێوییه‌كانی سریلانكا چۆن سه‌ریانهه‌ڵدا
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پشێوی رووی له سریلانكا كردووه و سه‌ره‌نجام سه‌رۆكی وڵاته‌كه هه‌ڵهات و ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه سووتێنرا، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكی ناڕازی سریلانكا به ئامانجیان نه‌گه‌یشتوون.
رۆژی شه‌ممه (9ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، خۆپیشانده‌ره تووڕه‌كانی سریلانكا چوونه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان.
دوای راكردنی بۆ شوێنێكی نادیار، "گۆتابایا راجاباكسا" رایگه‌یاند، رازییه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
له (1948)ـه‌وه، كه سریلانكا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه و ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی (22) ملیۆن كه‌سه، قه‌یرانی وای به خۆوه نه‌بینیوه.
راجاباكسا كێیه؟
"گوتابایا راجاباكسا" (73 ساڵ) ته‌مه‌نییه‌تی، ئه‌و له (2019)ـه‌وه سه‌رۆكی وڵاته و خێزانه‌كه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه، فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه بوون.
"ماهیندا" (76 ساڵ)، برای "راجاباكسا"یه و رێبه‌ری كاریزمی خێزانه‌كه‌یه، ئه‌و تا ساڵی (2015) سه‌رۆكی وڵات بوو.
له سه‌رده‌می "ماهیندا"دا، سریلانكا كه‌وته ژێر باری قه‌رزێكی زۆری "چین"ـه‌وه، زۆرێك له‌و پاره‌یه‌ی قه‌رز كرابوو، گومانده‌كرێت به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه به فیڕۆ درابێت.
"ماهیندا" پشتیوانییه‌كی زۆری له لایه‌ن ره‌چه‌ڵه‌كی "سنهالی"ییه‌وه لێده‌كرا، چونكه ئه‌و له (2009)دا توانیبووی شكست به "پڵنگه‌كانی تامیل" بهێنێت، كه (37) ساڵ بوو، شه‌ڕی ناوخۆییان له وڵاته‌كه هه‌ڵایساندبوو. ئه‌و كاته "گوتابایا" وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات بوو.
كاتێك "ماهیندا" بووه سه‌رۆكی وڵات، براكه‌ی خۆی "گوتابایا"ی كرده سه‌رۆكی حكومه‌ت.
سه‌ره‌نجام، له مانگی (ئایار/ مایۆ)ی رابردوودا، "ماهیندا" ناچار بوو ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه له ئاكامی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا خوێنی خه‌ڵك رژا.
له رووی ئابوورییه‌وه چی روویداوه؟
یه‌كێك له پایه‌كانی ئابووری سریلانكا، كه‌رتی گه‌شتیارییه، به هۆی په‌لاماری گرووپه ئیسلامییه‌كانه‌وه له (نیسان/ ئه‌پریڵی 2019) بۆ سه‌ر كڵێسه و میوانخانه‌كان، كه بووه هۆی كوژرانی (279) كه‌س و له‌و ژماره‌یه (45) كه‌سیان بیانی بوون و پاشان هاتنی په‌تای كۆرۆنا، زیانێكی زۆر به‌و كه‌رته گه‌یشت و یه‌كێك له پایه‌كانی ئابووری وڵاته‌كه داڕما.
ره‌وشه نوێیه‌كه‌ی سریلانكا بووه هۆی ئه‌وه‌ی باج به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبێته‌وه. كاتێك "گوتابایا" بووه سه‌رۆكی وڵات، گه‌نجینه‌كانی وڵاتی خاڵی كردن. ئیدی له سریلانكا دراوی بیانی نه‌ما، هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌بوو، بۆ دابینكردنی خواردن و سووته‌مه‌نی و داووده‌رمان خه‌رج كرا.
سه‌ره‌ڕای هاوكارییه‌كانی هیندستان و وڵاتانی دیكه له (نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)دا، وڵاته‌كه كه‌وتبووه ژێر باری قه‌رزێكی (51 ملیار دۆلار)ییه‌وه و هه‌وڵیشی ده‌دا، سوود له پلانی فریادڕه‌سی له سندووقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت.
لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر دانیشتوان چی بوو؟
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خه‌ڵكی سریلانكا به ده‌ست نه‌مانی خواردن، داووده‌رمان، سووته‌مه‌نی و نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت هاتووچۆ به هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نییه‌وه په‌كی كه‌وتووه.
هه‌ڵاوسانێكی زۆر به‌رۆكی ئابووری وڵاته‌كه‌ی گرتووه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ته‌نیا له مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ـی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته (%55) و ئه‌مه‌ش وایكردووه، شتانێكی ساده‌ی ژیان ده‌ستكه‌وتنیان زۆر ئه‌سته‌م بێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی ره‌وشه‌كه‌وه هۆشداری روودانی "كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره"ی دابوو. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری خه‌ڵكی وڵاته‌كه ناچار بوون، سیستمی خۆراكیان و ژه‌مه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه.
بۆچی راجاباكسا له پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه؟
دوای چه‌ند مانگێك له خۆپیشاندان، لایه‌نگرانی سه‌رۆكی وڵات له مانگی (ئایار/ مایۆ)ی رابردوودا زۆر به توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه (9) كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه بریندار بوون.
ئه‌و رووداوانه‌ی مانگی (ئایار/ مایۆ) بوونه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران "ماهیندا راجاباكسا" برای سه‌رۆك ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "گوتابایا" ده‌ستی به ده‌سه‌ڵاته‌وه گرت و كه‌سێكی وه‌ك "رانیل ویكر مسینگ"ی سیاسه‌تمه‌داری دێرینی وڵاته‌كه‌ی پاڵاوت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
رۆژی شه‌ممه (9ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له ماڵی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه به‌ردا، به‌ڵام خۆی له ماڵ نه‌بوو، هه‌روه‌ها چوونه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و ماڵی سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌دا گرت، هه‌موو ئه‌مه پێش ئه‌وه روویدا، كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه بڵێت "ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه".
ئێستا چی؟
به گوێره‌ی یاسای به‌ركار له سریلانكا، په‌رله‌مان چه‌ند مانگێكی له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی دا، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده قورسه ئه‌و به‌ڵێنه له‌و واده دیاریكراوه‌دا جێبه‌جێ بكرێت، چونكه هیچ په‌رله‌مانتارێك ره‌نگه پشتیوانی له‌و بڕیاره نه‌كات.
سه‌رچاوه: AFP