سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/da0aa07d-e64b-4ae2-b979-4a90ae9d1c55/goranyeketi.ism/manifest

K24 - سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی نەوشیروان مستەفا گەیشتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیارە سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە یەكەم كۆبوونەوەیاندا باس لەكاركردنی ھاوبەشی داھاتوویان و چەند تەوەرێكی ھەنوكەیی لە كوردستان بكەن.

پەیامنێری (كوردستان24) لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە لەو كۆبوونەوەیە لیژنەیەك دیاربكرێت بۆ ئەوەی پەیڕە و بۆ سەركردایەتی ھاوبەش دابڕێژێت، دواتر چەند لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنامەكەی دەباشان دابنرێن".

گوتیشی: "بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا یەكێتی و گۆڕان سەرۆكێك بۆ سەركردایەتی ھاوبەش دیاربكەن، دەنگۆی ئەوە ھەیە كە نەوشیروان مستەفا، دەكرێت بە سەرۆكی ئەو سەركردایەتییە".