تەرمی پێشمەرگەیەک لە سەیدسادق دۆزراوەتەوە

"شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە"
ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە
ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە

K24 – هەڵەبجە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.

ئەڤین عەتا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، کە شوێنەواری فیشەکی پێوە دیاربووە و پاش رێکارە پزیشکییەکان، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و گوتی: "پێشمەرگەکە لە دایکبووی 1991 ناوی شاخەوان عەبدوڵڵایە و پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن بووە".

بەگوتەی کەسوکاری پێشمەرگەکە، لە شەوەوە دیار نەماوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.