باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: سه‌ردانه‌كه‌ی گراهام بۆ پاڵپشتی هه‌ولێر و به‌غدایه‌

"باوه‌ڕمان وایه‌‌ ‌ عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا"
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ تویتێكدا ئاماژه‌‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سیناتۆر لينزى گراهام، بۆ عێراق ده‌كات و رایگه‌یاند، باوه‌ڕمان وایه‌‌ ‌ عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سیناتۆر لینزی گراهام بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی واشنتنه‌ بۆ (هه‌ولێر و به‌غدا). 

رۆمانۆوسكی راشیگه‌یاند، باوه‌ڕمان وایه‌ عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی به‌هێز له‌ ناوچه‌كه‌دا‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو سیناتۆری ناوداری ئه‌مه‌ریكی لينزى گراهام سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد، له‌ میانی دیداره‌كانیدا گرنگی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان تاوتوێكرد.

ئه‌م سیناتۆره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق جه‌ختی له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، ‏به‌تایبه‌ت مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش.

ناوبراو رێكخراوی داعشی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ‏راسته‌قينه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی‌ عێراق و سووريا وه‌سفكرد.