واشنتن: هیمارس ده‌ده‌ین به ئۆكرانیا تا دوورترین ناوچه بۆردوومان بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی (فۆڕتی فایف)ـی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ناردنی سیستمی (هیمارس)ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئۆكرانیا، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌ژموونی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
له میانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی، ستاڤرۆس ئه‌تڵامازوجلۆی رۆژنامه‌نووس، (ده‌رچووی زانكۆی جۆنز هۆپێنز) بۆ پێگه‌ی (فۆرتی فایف) ئاماده‌ی كردووه، تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌كارهێنانی سیستمی (هیمارس)ـی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه دژ به رووسیا، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر مۆسكۆ.
له‌میانی راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌م رۆژنامه‌نووسه نووسیوویه‌تی: "سیستمی (هیمارس)ـی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به مووشه‌كی ئاست به‌رز، به‌ربڵاوترین سیستمی سه‌ربازییه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، مانگی رابردوو واشنتن بڕیاریداوه بۆ ئۆكرانیای ره‌وانه بكات، بووه‌ته باس وخواسی میدیا جیهانییه‌كان".
كۆڵین كاڵ، بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ناردنی سیستمی (هیمارس) بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانییه‌كان گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌چی هێرشه‌كانی رووسیای پێبده‌نه‌وه.
كاڵ گوتی: "سیستمی (هیمارس) به كیێڤ ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ناوچه دووره‌كان بۆردوومان بكه‌ن".
پێشتر پنتاگۆن 4 سیستمی (هیمارس)ـی به ئۆكرانیاداوه، به‌مه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 8 دانه، بڕیاری دابینكردنی 4 سیستمی دیكه‌ی هیمارس له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی رووسیا.
پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی بڕی 800 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ته‌رخانكردووه.
جۆ بایدن له‌باره‌ی دوایین رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر جه‌نگی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێشتر ئاشكرایكردبوو، هاوكارییه نوێیه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا خۆی له چه‌ندین جۆر چه‌كی پێشكه‌وتوو و پێداویستی سه‌ربازیدا ده‌بینێته‌وه و گوتی: "ژماره‌یه‌ك درۆن، هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی و سیسته‌می رادارمان بۆ سوپای ئۆكرانیا ناردووه".
بایدن دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته كۆنگرێس بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئۆكرانیا، به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت".
سیستمی هیمارس ئێم 142، له تیمێكی 3 كه‌سی پێكدێت (شۆفێریك ، كه‌سی مووشه‌ك هاوێژ و سه‌رۆكی تیم)، توانای هه‌یه 6 مووشه‌ك به دووری 82 كیلۆمه‌تر ئاراسته بكات، زۆر به خێرایی جوڵه ده‌كات، ئه‌مڕۆ 11ـی ته‌مووز / یۆلیۆی 2022 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیا دژی رووسه‌كان به‌كار هات.