شێركۆ كه‌ریم گفتووگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌ستپێكردووه
شێركۆ كه‌ریم ئه‌ستێره‌ی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێشتا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: من نه‌مگوتووه له خولی عێراق ته‌نیا یاریی بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌م.
شێركۆ كه‌ریم له دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "winwin"ـی عه‌ره‌بی، ئاشكرای ده‌كات كه گفتووگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كوێتی پاڵه‌وانی خولی نایابی كوێتی كردووه كه رادان گاسانینی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات و له‌گه‌ڵ 3 یانه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی عێراقیش له په‌یوه‌ندیدایه.
شێركۆ كه‌ریم كه وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر 8 گۆڵی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد و گرانبه‌هاترین یاریزانی یانه‌كه‌ش بوو، ئاشكرای ده‌كات له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆفه‌ری دیكه‌ی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له باره‌ی ناوه‌رۆكی ئۆفه‌ره‌كان بخاته‌ڕوو، ده‌شڵێت: له نێوخۆ و ده‌ره‌وه و یه‌كێك له یانه ناسراوه‌كانی خولی ئێرانیش داواكراوم، به‌ڵام بژارده‌ی یه‌كه‌می من پێشوازیكردنه له ئۆفه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له باره‌ی هه‌ندێك له میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه شێركۆ كه‌ریم له عێراق ته‌نیا ئاماده‌یه یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بكات، له‌مباره‌یه‌وه شێركۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و قسه‌یه راست نییه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌می كراوه‌یه و ئۆفه‌ری یانه گه‌وره‌كانی نێو شاری به‌غدای ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شێركۆ كه‌ریم له نێو عێراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بكات، به مه‌رجێك بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌و ئۆفه‌رانه نزیك بێت كه له یانه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا پێیده‌گات.
شێركۆ كه‌ریم ته‌مه‌نی 26 ساڵه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌كو یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند بۆ ساڵی 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه به درێسی یانه‌ی شورته، دواتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له خوله‌كانی سویسرا و نه‌مسا یاریی كرد، پاشان له ده‌رگه‌ی یانه‌ی شوڕته گه‌ڕایه‌وه خولی عێراق و دوای وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد.