"ئێران سه‌دان فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ رووسیا ده‌نێرێت"

K24 - هه‌ولێر:
جەیك سولیڤان، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، زانیارى هه‌واڵگرییان له‌به‌رده‌سته، كه به‌مزووانه ئێران فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ رووسیا ده‌نێرێت.
سولیڤان له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى له كۆشكى سپى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد، كه بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جەختی لەوە کردەوە، پێویسته ئێران هه‌نگاوى دیاریكراو بنێت له‌سه‌ر پرسى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمی و گوتى: "بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه هیچ خشته‌یه‌كى كاتیمان دانه‌ناوه. له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ رێككه‌وتنێك هه‌یه. ئێمه و هاوپه‌یمانانى ئه‌وروپى پشتیوانى له‌مه ده‌كه‌ین، ئێرانیش پێویسته له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت".
جەیك سولیڤان راشیگه‌یاند، رووسیا له جه‌نگى ئۆكرانیادا ئه‌وه‌ى ویستوویه‌تى به‌ده‌ستى نه‌هێناوه و گوتیشى: "ئێران له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه و به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانی له جه‌نگى ئۆكرانیا، مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانى رووسیا ده‌كات، كه فڕۆكه‌ى بێفڕۆکەوانی چه‌كهه‌ڵگریشیان تێدایه. زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هه‌نگاوه‌كه ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات".
جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه زۆربه‌ی وڵاتان ئیدانه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیایان كردووه، به‌ڵام ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌و جه‌نگه تۆمه‌تباركردووه، كه كێشه‌ی بۆ رووسیا درووست كردووه.