بەهای یۆرۆ بۆ کەمترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی دادەبەزێت

بەهای دۆلار و یۆرۆ یەکسان دەبن
دۆلار - یۆرۆ
دۆلار - یۆرۆ

K24 - هەولێر

بەهۆی مەترسییەکان لە قەیرانی وزە لە ناوچەی یۆرۆ کە بەهۆیەوە ناوچەکە دووچاری داکەوتن بێت، بەهای یۆرۆ بۆ کەمترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی دادەبەزێت.

هاوکات بەهۆی هەوڵەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو، پێنوێنی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە سەبەتەی دراوە سەرەکییەکان بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا بەهای یۆرۆ بەرامبە ئەو دراوە ئەمەریکییە بە رێژەی 1.3% داکەوت و بەمەش یەک دۆلار یەکسان بوو بە یەک یۆرۆ، کە ئەمەش کەمترین ئاستە لە دوای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2002ـەوە.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلاریش بەرامبەر بە شەش دراوە سەرەکییەکە بە رێژەی 1.14% بۆ 108.226 خاڵ بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2002ـەوە.