پوتن سه‌ردانی تاران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
مه‌حمه‌د ره‌زا پوورئیبراهیمی، په‌رله‌مانتاری ئێران رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی تاران ده‌كات.
پورئیبراهیمی بە میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانی راگەیاندووە، رووسیا له‌سه‌ر فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی لەگەڵ ئێران جدییه، پوتنیش له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا كار له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه ده‌كات و گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی سزاكانی رۆژئاوا له‌سه‌ر رووسیا، گرنگیدانی مۆسكۆ بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران زیادی كردووه.
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملن پێشتر رایگه‌یاندبوو، به‌دووری نازانێت سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی ئێران بكات، به‌ڵام واده‌كه‌ی دیاری نه‌كردبوو. به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئێران، هه‌فته‌ی داهاتوو پوتن ده‌چێته تاران، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژه‌كه و كاته‌كه‌ی دیاری بكات.