پنتاگۆن: سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا سه‌ركرده‌یەکی داعش له سووریا كوژرا.
كۆڵۆنێڵ دەیڤ ئیستبێرن، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ماهیر عه‌گال، ناسراو به (ئه‌بو به‌را) سه‌ركرده‌ی داعش له سووریا له رێگه‌ی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی (درۆن) كوژرا.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ناوبراو له نزیك ناوچه‌ی جه‌نده‌ریس له سووریا له كاتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوە. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌وره یاریده‌ده‌ری ماهیر عه‌گال كه یاوه‌ری بوو، له‌م هێرشه‌دا به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی NBCـی ئه‌مه‌ریكی، عه‌گال به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022 له رێگه‌ی درۆنه‌وه كوژرا.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عه‌گال یه‌كێك بوو له پێنج سه‌ركرده گرنگه‌كانی رێكخراوی داعش، ناوبراو به‌رپرسی په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی داعش له سووریا و عێراق بوو.