سه‌ره‌ڕای نه‌مانی كریستیانۆ و مێسی به‌ڵام داهاتی لالیگا زیادی كردووه
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لالیگایان جێهێشت، به‌ڵام به‌پێی دواین راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا، خوله‌كه له ساڵی 2017ـه‌وه تا وه‌رزی رابردوو 300% داهاته‌كانی زیادیكردووه و له وه‌رزی 2023 بۆ 2024 یش ناوی خوله‌كه ده‌گۆڕن.
ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆری ئه‌ستێره دیاره‌كانی جیهان خوله‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام لالیگای ئیسپانی ساڵ به ساڵ داهات و قازانجه‌كانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بڕیاریداوه له وه‌رزی 2023 بۆ 2024 چیدی ناوی خوله‌كه لالیگا سانتاندێر نه‌بێت و كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی دیكه به پاره‌یه‌كی زیاتر ده‌بێته سپۆنسه‌ری خوله‌كه و پاشگری ناوی لالیگا وه‌رده‌گرێت و گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شێكی زۆری ئه‌ستێره‌كان به‌تایبه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی خوله‌كه‌یان جێهێشتووه، كه‌چی لالیگا له‌سه‌ر قازانجكردن به‌رده‌وامه.
به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له پێنج وه‌رزی رابردوو داهاتووی خوله‌كه 300% زیادی كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بڵاویكردووه‌ته‌وه له وه‌رزی 2016 بۆ 2017 لالیگا داهاتی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ بووه، به‌ڵام له وه‌رزی 2021 بۆ 2022 خوله‌كه‌یان 155 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هه‌بووه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رایگه‌یاند به ئه‌گه‌رێكی زۆر له وه‌رزی 2023 بۆ 2024 داهاتی لالیگا ده‌گاته 200 ملیۆن یۆرۆ له یه‌ك وه‌رزدا، جگه له داهاتی خوله‌كه پاره‌ی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی لالیگا ساڵ له دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت.
له ساڵی 2017 سه‌رجه‌م داهاتی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی لالیگا 825 ملیۆن یۆرۆ بووه، به‌ڵام له وه‌رزی 2021 بۆ 2022 داهاتی لالیگا ته‌نیا له رێگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد و یه‌ك ملیار و 625 ملیۆن دۆلار بوو.
پێشبینی ده‌كرێت له 10 ساڵی داهاتوو به‌ره‌وپێشچوونی لالیگا بگاته ئاستێك كه پیش سه‌رجه‌م خوله گه‌وره‌كانی جیهان بداته‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستا سه‌رمایه‌داره عه‌ره‌بییه‌كان نیازیان هه‌یه چه‌ندین یانه‌ی ئیسپانی بكڕنه‌وه و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن.