پارێزگای هه‌ولێر: پتر لە 158 هه‌زار گه‌شتیار له‌ رۆژانی جه‌ژن روویان له‌هه‌ولێر كردووه‌

"7 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە"
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری گشتی رووداوه‌كانی رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانه‌ی بۆ رۆژانی جەژن ئامادەکرابوو، بەسەرکەوتوویی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێکران.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، 41 تاوان تۆمار كراوه‌ و 36 تاوانیش ئاشكرا بووه‌، جیا له‌وه‌ش 158.883 هه‌زار گەشتیار له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژن روویان له‌ هه‌ولێر كردووه‌.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، ئاماری گشتیی رووداوەکانی رۆژانی جەژن بەمشێوەیەی خوارەوەیه‌:

یەکەم/ پۆلیس

41 تاوان تۆمارکراوە، 36 تاوانیش ئاشکراکراوە، 5 تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.  

دووەم/ هاتووچۆ

14 رووداوی هاتووچۆ روویاندا، و لەئەنجامیاندا 6 کەس برینداربوون و 3 کەسیش گیانیان لەدەستدا.   

سێیەم/ بەرگری شارستانی

7 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەته‌كانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون.

چوارەم/ گەشتوگوزار

158،883، سەد و پەنجا و هەشت هەزار و هەشت سەد و هەشتاو سێ گەشتیار له‌ ماوه‌ی جه‌ژندا روویان له‌هه‌ولێر كردووه‌.