شوێنگرەوەی جۆنسن و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دەنگ بە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی پارتەکە و شوێنگرەوەی بۆریس جۆنسن دەدەن.
گراهام برادی، سەرۆکی لیژنەی رێکخستنی کارەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی حزبەکەی دەنگ بە کاندیدانی سەرۆکی پارت دەدەن، کە ژمارەیان هەشت کاندیدە، بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای بۆریس جۆنسن وەربگرێت.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کاندیدانی پۆستی سەرۆکی پارت لە قۆناغی یەکەمدا پێویستیان بە دەنگی 20 پەرلەمانتارە و بۆ قۆناغی دووەمیش، پێویستیان بە دەنگی 30 پەرلەمانتارە.
سێشەممەی هەفتەی رابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و تاوەکو کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزگارانیش، کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت، جۆنسن لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
هەشت كه‌سایه‌تی کاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، كه ئه‌مانه‌ن:
كیمی بادینۆش، په‌رله‌مانتار
سویلا برافرمان، په‌رله‌مانتار
جێرمی هانت، په‌رله‌مانتار
بینی موردۆنت، وه‌زیری بازرگانی
ریشی سوناك، وه‌زیری پێشووی دارایی
لیز تروس، وه‌زیری ده‌ره‌وه
تۆم توجندهات، ، په‌رله‌مانتار
نازم زه‌هاوی، وه‌زیری دارایی