كه‌ركووك.. سێ هاووڵاتی لە ناو ماڵەكەی خۆیاندا كوژران

"هه‌رسێكیان بە بوتڵی غاز كوژراون"
"ئه‌حمه‌د حوسێن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و برای هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ بوتڵی غاز كوژراون"
"ئه‌حمه‌د حوسێن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و برای هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ بوتڵی غاز كوژراون"

K24 - كه‌ركووك:

لە گوندی چیمەنی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر، پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بەناوی ئەحمەد قەفاری، لەگەڵ خێزان و برایەكی خێزانی لەنێو ماڵەكەی خۆیدا، بە كوژراوی دۆزرانەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەرەهەنجیر بە كوردستان24ی راگەیاند، رووداوەكە شەوی رابردوو روویداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرابووە، كوژراوەكان ئه‌ندامی یەك خێزانن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پیاوه‌كه‌ ناوی "ئه‌حمه‌د حوسێن محه‌مه‌د عه‌لی"ـه‌ و  ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌، هاوسه‌ره‌كه‌شی ناوی "به‌یدا عه‌لی حوسێن"ـه‌ و ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌، برای ژنه‌كه‌ش ناوی "قه‌یس عه‌لی حوسێن"ـه‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌، هه‌رسێكیان بە بوتڵی غاز كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، تەرمەكان بۆ پزیشكی دادی-ی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك گوزراونه‌ته‌وه‌ و بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە.

54654