رۆژی یەکشەممە تەرمی عەلی قازی دەگەڕێندرێتەوە ھەولێر

"خێزانی كۆچكردوو بڕیار دەدەن لە كوێ بە خاك بسپێردرێت"
عەلی قازی
عەلی قازی

K24 - هەولێر:

پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 17ـی تەمووزی 2022، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەرمی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، دەگەڕێندرێتەوە ھەولێر.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی یەكشەممەی ھەفتەی داھاتوو لەسەر ئەركی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەرمی عەلی قازی لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەگاتەوە ھەرێمی كوردستان.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، "ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی عەلی قازی دەستیپێكردوە ."

سەبارەت بە شوێنی بە خاكسپاردنی عەلی قازی، پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "خێزانی كۆچكردوو بڕیار دەدەن لە كوێ بە خاك بسپێردرێت".

عەلی قازی، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد رۆژی 10ـی تەمووزی 2022 لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

عەلی قازی - مینا خان قازی هاوسەری پێشەوا قازی محەممەد - دکتور رەحیم سەیفی قازی- نووسەری رۆمانی پێشمەرگە
عەلی قازی - مینا خان قازی هاوسەری پێشەوا قازی محەممەد - دکتور رەحیم سەیفی قازی- نووسەری رۆمانی پێشمەرگە