ئەڵمانیا دەستبەرداری خەڵووز و نەوتی رووسی دەبێت

تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، ئەڵمانیا کۆتایی بە کڕینی خەڵووز و نەوتی رووسی دەهێنێت
ئاڵای رووسیا و ئەڵمانیا
ئاڵای رووسیا و ئەڵمانیا

K24 - هەولێر:

یۆرگ کوکیز، جێگری وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو وڵاتەکەیان کۆتایی بە کڕینی خەڵووزی رووسیا بهێنێت، کۆتایی ئەمساڵیش بە یەکجاری هاوردەی نەوتی رووسیا رادەگرێت. ئەوە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە دابینکردنی وزەی ئەڵمانیا دادەندرێت.

ئەو بەرپرسە لە کۆڕبەندی سیدنی بۆ وزە، کە تێیدا حکومەتی ئوستراڵیا و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئامادەبوون رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بە کڕینی خەڵووزی رووسیا دەهێنن.

گووتیشی، "خەڵووزی رووسیا سەدا 40 و نەوتیش سەدا 40ـی پێویستییەکانی ئەڵمانیای پێکدەهێنا".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەڵمانیا بە شێوەیەکی خێرا پەرە بە وێستگەکانی هاوردەکردنی گازی سروشتی شلکراوە دەدات، تاوەکو بتوانێت بۆشایی کەمیی گازی وڵاتەکەی پڕ بکاتەوە.