كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پلەی گەرما دەگاتە نزیک پەنجا پله‌ی سیلیزی

پله‌ی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌
پله‌ی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌شی پێشبینی له‌ فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما هه‌ڵكشێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، لە ئەنجامی هاتنی  شەپۆلێکی گەرما له‌ رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پێشبینی دەکرێت پله‌ی گه‌رما بگاتە بەرزترین ئاست بە جۆرێ لەسەنتەری شارەکان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر : 46-47

سلێمانی :43-44

دهۆک :45-46

کەرکوک :47-48

هەڵەبجە:44-45