ئاماری سه‌ردانی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانی ته‌ندرووستییان كردووه.
ئاماری سه‌ردانه‌كان به‌م جۆره بووه:
* نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری فریاكه‌وتن: 695 نه‌خۆش.
* لەنەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی 5 نەشتەرگەری ئەنجام دراون.
* لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە، 6 نەشتەرگەری كراون.
* 68 نەخۆش سەردانی پێشوازی منداڵانیان کردووە.
* لە قاوشی ژنان 41 نەخۆش داخڵکراون.
* 8 منداڵ لەدایکبوون.
* لە نەخۆشخانەی وەفا 13نەخۆش سەردانیان کردووە، 6 نەخۆشیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.
لە سنوری بنكه (مەڵبەند)ـە تەندرووستیەکانیش سەردانی نەخۆش بەم جۆرە بووە:
* له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی شه‌هید ئه‌مجه‌د حاجی غالی 336 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه.
* له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی شه‌هید عه‌لی شیعه 355 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه.
* له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی شه‌هید نیازی 203 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه.
* له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندرووستی بیاره 110 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه.
* له سه‌نته‌ری شووشتنه‌وه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد، شووشتنه‌وه‌ی گورچیله بۆ 20 نه‌خۆش كراوه.