فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ئامانجێكیان له ناحیه‌ی باشیك بۆردومان كرد
K24 – شنگال:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیا ئامانجێكیان له ناحیه‌ی باشیك بۆردومان كرد.
نه‌سر حاجی، یه‌كێك له هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندی به‌حزانی سه‌ر به ناحیه‌ی باشیك بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر (03:40) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی توركیا بۆردومانی خانووی ماڵی مامی منیان كرد و زیانێكی زۆریان به‌ر خانووه‌كه گه‌یاند.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتیانی گونده‌كه درووستكردووه.
روونیشیكرده‌وه، هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی توركیا ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 كاتژمێر به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و دواتر ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌حزانی، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له باكووری خۆرئاوای عێراق و نزیكه له باشیك (به‌عشیقه) و 12 كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵه‌وه دووره.