رۆبڵی رووسی به‌رامبه‌ر یۆرۆ و دۆلار هه‌ڵكشا

رووسیا ته‌نیا مامه‌ڵه‌ به‌ رۆبڵ ده‌كات
رووسیا ته‌نیا مامه‌ڵه‌ به‌ رۆبڵ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی نه‌وتی رووسیا، به‌های رۆبڵی رووسی به‌رامبه‌ر به‌ یۆرۆ و دۆلار هه‌ڵكشا.

له‌ راپۆرتێكدا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ (IEA) بڵاویكرده‌وه‌، دۆلار به‌ به‌های 74 كۆبیكا ‌ دابه‌زی و گه‌یشته‌ 58.2 كۆبیك، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر رۆبڵێك یه‌كسانه‌ به‌ 100 كۆبیك.

هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌ یۆرۆ به‌های رۆبڵ له‌ 96 كۆبیكه‌وه‌ به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 58.5 رۆبڵ.

له‌ بازاڕی جیهانیدا، به‌های دراوی ئه‌وروپایی دابه‌زی و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ 2002ه‌وه‌ به‌های یۆرۆ كه‌متر بێت له‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.