چیرۆكی رزگاربووێكی ژێر چنگی داعش
K24 - هەولێر:
دوای هه‌شت ساڵ له دیلبوونی له‌لای چه‌كدارانی داعش، رۆسیتیای كچه ئێزدی به كۆمه‌ڵیك ئازاره‌وه گه‌ڕایه‌وه شنگال.
رۆسیتیا بۆ ماڵپه‌ڕی سكای نیوز گوتی: "له 3ـی ئاب/ ئۆگێستی 2014، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گونده‌كه‌مان، من و دایكمیان به‌ره‌و شاری موسڵ رفاند، ئه‌و كات ته‌مه‌نم 8 ساڵ بوو".
ئه‌و كچه ئێزدییه رزگاربووه‌ی ژێر ده‌ستی داعش راشیگه‌یاند، دایكمیان فرۆشته خێزانێكی داعشی، منیشیان برده سووریا، دوای چه‌ند رۆژێك هه‌واڵی خۆكووشتنی دایكمم پێگه‌یشت".
رۆسیتیا گوتیشی: "كاتی گه‌یشتنم بۆ موسڵ، منیان خسته نێو هۆڵێكی پڕ له ژن، چه‌كدارانی داعش له‌نێویاندا هاموشۆیان ده‌كرد و قسه و نوكته‌یان بۆ یه‌كتری ده‌گێڕایه‌وه، هه‌روه‌ها باسی جوانی، نرخ و له‌شولاری ئه‌و ژنانه‌یان ده‌كرد كه له هۆڵه‌كه‌دا بوون".
ده‌شڵێت: "له بازاڕێكی ژنفرۆشتن، زۆرێكی عێراقی سووریم بینی، ئه‌و ژنانه‌ی كه جوان بوون، كڕیاری باشیان هه‌بوو، له وڵاتی دیكه بۆیان ده‌هاتن".
رۆسیتیا گوتیشی: "له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ژنێك، چه‌كدارانی داعش له نێوخۆیاندا ده‌یانگووت: ئه‌و چه‌كه‌م پێبده، منیش ئه‌و ژنه‌ت پێده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر به پاره‌ش بێت، له‌به‌رامبه‌ر 150 دۆلار پێمی بده‌ن".
ئه‌و كچه له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، زۆرجار لێیان ده‌دام، پاشماوه‌ی خواردنی ئه‌وانم ده‌خوارد، جلی دڕاوم ده‌پۆشی، كاتێك ته‌مه‌نم بووه 12 ساڵان هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی داعشی كرد، دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی ده‌ستدرێژیكردن بوو، ناخۆشترین كاته‌كانی ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵیدا به‌سه‌ر برد، ئه‌و له شه‌ڕی باغۆز له 2019 كوژرا، منیان گواسته‌وه بۆ كه‌مپی هول له باكووری سووریا، له‌وێ دووباره منیان دا به چه‌كدارێكی داعشی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، ئه‌و و 5 له كوڕه‌كانی له ده‌ستدرێژكردنه سه‌رم به‌رده‌وام بوون.
دواجار رۆسیتیا باسی له‌وه كرد، "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان گه‌یه‌ندرامه شنگال".
له‌ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، جگه له وێرانكاری، زۆربه‌ی ژنان و كچانی ئه‌و ناوچه‌یان به‌ره‌و ناوچه جیاوازه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیان گواسته‌وه.