"ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ گه‌یشته‌ رێككه‌وتن"

ئیسكۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید
ئیسكۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید

ئیسکۆ ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی سێڤییا.

ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، جولیان لوپتیخێ راهێنەری یانەی سێڤییا، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ئیسکۆ ناوەڕاستکاری پێشووی شاهانەکان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەرپرسانی ئەو یانەیەش لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە کە رازی بووە مووچەکەشی کەم بکاتەوە، واژۆ لەسەر گرێبەستی یانە ئەندەلوسیەکە بکات.

ئیسکۆ ساڵی 2013 لە یانەکەی مالەگاوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، ئەم هاوینە دوای نۆ ساڵ، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ریزەکانی مێرنگی جێهێشت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌ كۆی 353 یاری، 53 گۆڵ و 56 ئاسیستی كرد.