چێڵسی به یهك مهرج ئامادهیه ئازپیكویلتا به بارسێلۆنا بفرۆشێت
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە دەستبەرداری سێزار ئازپلیکویتای بهرگریكاری ئیسپانی بێت، بە مەرجێک بەرگریکارێکی دیکە وەک شوێنگرەوەی بگوازنەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی سێزار ئازپلیکویتا بەرگریکاری بالی راستی یانەی چێڵسی دەدات، یانە لەندەنیەکەش ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بە مەرجێک پێشتر بەرگریکارێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازنەوە، بە پێچەوانەوە ئەستەمە رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت.
ئازپلیکویتا تهمهنی 32 ساڵه، پێشتر له یانهی ئۆساسونای ئیسپانیا پێگهیشتووه، دواتر له 2010 بۆ یانهی مارسیی فهرهنسا گواسترایهوه، دوای دوو وهرز به گرێبهستێك به بههای 9 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی چێڵسی گواسترایهوه، له كۆی 474 یاری، 17 گۆڵ و 55 ئاسیسی كردووه، تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.