ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له ته‌قه‌كردن له ماڵی حاجی مه‌سیفی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ماڵی حاجی مه‌سیفی كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هۆكاری ته‌قه‌كه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان ئه‌و كه‌سه و حاجی مه‌سیفییه و به گوێره‌ی یاسا ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ندا ده‌كه‌ین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە رێکەوتی 11/7/2022 لە شاری هەولێر، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتی (حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆڵینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بووە تاکو ساڵی 2021".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لە هەمانکاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی ( أ. ن. ش.) و دواتریش لەسەر فەرمانی دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە ساڵی 2021 لە نێوان هەردوو لادا رویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نیە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار له‌گەڵ هەردوو لایەندا دەکەین".