ته‌ندروستی جیهانی داوای سەپاندنەوەی ماسک دەکات

K24 - هه‌ولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند، پێویستە هەموو وڵاتان بگەڕێنەوە سەر سەپاندنی دەمامك و گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی.
تێدرۆس ئەدهانۆم غيبريسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكات، بگەڕێنەوە بۆ بەستنی دەمامك بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
غيبريسوس، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر سیستەمی تەندروستی و كارمەندانی چاودێری تەندروستی.
رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی له ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، زۆربه‌ی تووشبووانی په‌تاكه له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا، تووشی ئه‌و جۆره نوێیەی كۆرۆنا بوونە، کە بە گۆڕاوێكی نوێ BA.5 ناسراوه. به‌مدواییه ئه‌و گۆڕاوه‌ی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه داواكراوه كه‌سانی سه‌رووی 60 ساڵی ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
میگان كال، پسپۆری ئێپدێمیالۆجست (په‌تاناسی) له ده‌زگای ئاسایشی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بۆ تۆڕی "بی بی سی" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ده‌بینین تووشبووانی نوێ به (BA.5) كه‌سانێكن پێشتر تووشنه‌بوونە یان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
تۆڕی "بی بی سی" ئاشكرایشی كردووه، 70%ی ئه‌وانه‌ی به‌مدواییه تووشی كۆرۆنا بوون، یه‌كه‌مجاریانه، بۆیه هێشتا هیوای ئه‌وانه به‌رزه، كه ڤاكسینه‌كه‌یان وەرگرتووە.
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی كۆرۆنا، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا تا ئێستا زیاتر له 560 ملیۆن تووشبووی په‌تاكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆماركراوه و زیاتر له 6.46 ملیۆن كه‌سیش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.