پاریس ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی درێژ بكاته‌وه‌

كلیان مباپێ له‌ دواوه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر شانی لیۆنێل مێسی هاویانه‌ی داناوه‌. وه‌رزی 2021 ـ 2022
كلیان مباپێ له‌ دواوه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر شانی لیۆنێل مێسی هاویانه‌ی داناوه‌. وه‌رزی 2021 ـ 2022

کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت گرێبەستی لیۆنێل میسی نوێ بکاتەوە، به‌ڵام هێشتا یاریزانه‌ ئارجێنتینایه‌كه‌ وه‌ڵامی رازیبوونی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی دوای پەیوەندیکردن بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، گرێبەستێکی تاوەکو ساڵی 2023 لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کرد، واتە ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام کارگێری شازادەکان بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2024 نوێ بکاتەوە و لیۆش بریاریداوە دوای مۆندیالی 2022 ئینجا بریار لەسەر چارەنووسی بدات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، یانە فەرەنسیەکە پێیوایە وەرزی یەکەم مێسی لەژێر فشاردا بوو و نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە ئەوان لەو بڕوایەدان وەرزی داهاتوو دەتوانن مێسی راستەقینە ببین.

 مارکا هێمای بۆ ئەوەش کردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆ، پەیوەندی بە بارودۆخی دارایی ئەو یانەیە هەیە، چونکە لەگەڵ هاتنی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان، لە یەکەم وەرز نزیکەی 700 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەبووە.

لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌ هاوینی 2021 له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌ كۆی 34 یاریو 11 گۆڵ  15 ئاسیستی كرد.