کەرکووک.. دوو مێردمنداڵ لەكاتی مەلەكردن خنكان

ئیدارەی كەركووك بڕیاریدا بە گرتنەوەی پڕۆژەی ئاوی دوبز
پڕۆژەی ئاوی دوبز
پڕۆژەی ئاوی دوبز

K24 - كەركووك:

عەقید ئەحمەد شەمێرانی لە پۆلیسی روبارەوانی بە كوردستان24ـی راگەیاند، دوو مێردمنداڵ لە كاتی مەلەكردن لە پڕۆژەی ئاوی دوبز خنكان.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پۆلیسی روبارەوانی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو مێردمنداڵی 10 ساڵان بەناوەكانی غەسان یونس محسن و رميس نايف موحیسن کە یەکیان خەڵكی شارۆچكەی دوبزە و ئەوی دیکە خەڵکی پاریزگای موسڵە  و بە میوانی هاتووەتە ئەوێ، لە كاتی مەلەكردن خنكاون.

پڕۆژەی ئاوی دوبز
پڕۆژەی ئاوی دوبز

عەقید ئەحمەد گوتیشی: "تیمەكانی پۆلیسی روبار لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكان".

ساڵانە لە وەرزی هاویندا لە روبار و چەمەكانی سنووری كەركووك چەندین كەس بەهۆی نەشارەزاییان دەخنكێن، بە پێی ئامارێكی پۆلیسی روبار جگە لەم رووداوە لەمساڵدا سێ کەسی دیکە لە روبار و چەمەكانی سنووری كەركووك خنکاون.

شەمێرانی ئەوەشی ڕاگەیاند، ئیدارەی كەركووك بڕیاریدا بە گرتنەوەی پڕۆژەی ئاوی دوبز بەئامانجی دابەزینی ئاستی ئاوەكە و دۆزینەوەی تەرمی دوو مێردمنداڵەكە.