به فهرمی بارسێلۆنا گرێبهستهكهی عوسمان دێمبێلی نوێكردهوه
عوسمان دێمبلی هێرشبهری فهرهنسی بە فەرمی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانهی بارسێلۆنا نوێکردەوە.
یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی تا هاوینی ٢٠٢٤ گرێبەستی عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی راگەیاند، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی کەتەلۆنیا گرێبەستە نوێیەکەی دێمبلی ساڵانە ١١ ملیۆن یۆرۆ دوای لێدەرکردنی باج وەردەگرێت، لەکاتێکدا پێشتر ساڵانە ٦ ملیۆن یۆرۆ مووچەی وەردەگرت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەی دێمبلی مووچەکەی کەم دەبێتەوە، بەڵام بڕی پاداشتەکانی بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی زیاتر دەبێت.
دوای ساڵانێک چاوەڕوانی و گفتوگۆ دێمبلی گرێبەستەکەی نوێکردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵ یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی داوای لە دێمبلی کرد یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە و بچێتە یانەیەکی دیکە، چونکە دێمبلی ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
عوسمان دێمبلی تهمهن 25 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانهی بورووسیا دۆرتمۆندی ئهڵمانیاوه به بههای 140 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی بارسێلۆنا گواسترایهوه، لهگهڵ بارسێلۆنا له كۆی 150 یاری، 32 گۆڵ و 34 ئاسیستی كردووه.