هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر له عێراق ده‌درێت

K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "میدل ئێست ئای" به‌ریتانی ئه‌جێندای نوێژی یه‌كگرتووی سبه‌ی سه‌درییه‌كان له عێراق ئاشكرا ده‌كات و هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانی ببێته هۆی روودانی گرژییه‌كی گه‌وره‌ی بێ چاره‌سه‌ر.
راپۆرتێكی ئه‌و پێگه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و نوێژه ملیۆنیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، بۆنه‌یێك بێت بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یانیش رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به رووداوه‌كانی شوباتی ساڵی 2017 ده‌دات و گوته‌ی به‌شێك له به‌رپرسانی سه‌درییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه گوتوویانه: بۆ ئه‌مجاره‌ش سیناریۆیه‌كی به‌هێزتر له‌وكات داڕێژراوه، كاتێك سه‌درییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و چه‌ك و گازی فرمێسكڕێژیش نه‌یانتوانی رێگری له ئاپۆرای ده‌یان هه‌زار لایه‌نگری سه‌دری بكه‌ن و دواجار دۆخه‌كه ره ناڕه‌زایه‌تی گۆڕا بۆ خۆكوژی.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئاماژه‌كانی ئه‌مجاره جه‌خت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه خوێناوییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت كه دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له په‌رله‌مان، ئه‌و نیازه زۆر به‌ڕوونی له بانگه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ره‌وته‌كه‌دا دیاره.
یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانى ره‌وتی سه‌در كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، بۆ پێگه به‌ریتانییه‌كه گوتی: "ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار خۆپیشانده‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ته‌لاری په‌رله‌مان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانیان كرد، ئه‌وكات كێ ده‌توانێت له‌سه‌ر رێگه‌یان بوه‌ستێت؟".
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌در رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به نه‌یار و ركابه‌ره‌كانی نادات و به كشانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله، په‌رله‌مانیش ره‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه و ئێستا په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ناكات، هیچ هێزێكی ئه‌منیش به‌رگریی لێ ناكات، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در گواستییه‌وه، ئه‌وان به‌ڵنیان داوه، تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان به‌و ستافه‌ی ئێستاوه به‌رده‌وام بێت، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌یكردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ركرده سه‌درییه‌كان سه‌ردانی هۆزه عێراقییه‌كانیان له ناوچه جیاوازه‌كان كردووه و داوایان لێكردووه، له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان به‌شداری له نوێژی یه‌كگرتوودا بكه‌ن و پشتیوانی له سه‌در بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان پاسیان بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناو شاری به‌غدا ئاماده‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ركابه‌رانی سه‌در به ترس گومانه‌وه له رۆژانی داهاتووی عێراق بڕوانن.