سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ھەردوولا كۆدەبنەوە

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی ھەردوولا لە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبنەوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە سلێمانی رایگەیاند: "كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمدە و لە ئێستادا كۆبوونەوەكە دەستیپێكردووە".

گوتیشی: "بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كاركردنی ھاوبەشی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان دەكرێت لە پەرلەمانی كوردستان كە لە رێككەوتننامەكەدا باسی لێوەكراوە، پێدەچێت دوای ئەم كۆبوونەوەیە ئەو دوو فراكسیۆنە لە پەرلەمان خاوەن یەك رابن لەھەموو پرسەكان".

ئەوەشی خستەڕوو: "بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ فراكسیۆنەكانیان لە بەغدا كۆببنەوە".