زاملی بۆ كوردستان24: نوێژی ملیۆنیی دڵخۆشكه‌ره بۆ دۆست و رووخێنه‌ره بۆ دوژمن
K24 – هه‌ولێر:
حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی نوێژی ملیۆنیی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌یان، كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له‌سه‌ر فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وته‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاند، هه‌موو چین و تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی به‌شداری له‌و نوێژه‌دا بكه‌ن.
حاكم زاملی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و نوێژه له ئاستی داواكراودا بێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ئه‌منی، هه‌واڵگری و رێكخستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراون.
زاملی راشیگه‌یاند، سبه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان به گه‌نج، پیر، ئافره‌ت، پیاو و ته‌واوی پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌چینه ده‌ره‌وه، هه‌موویان به په‌رۆشن بۆ به‌شداریكردن له‌و نوێژه ملیۆنییه‌دا، تێبینیمان كردووه، تا دێت خواستی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت.
ده‌شڵێت: "شاری سه‌در شارێكی به‌خشنده‌یه، ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆ پێشوازیكردن له نوێژخوێنانی نوێژی ملیۆنی كردووه‌ته‌وه، كه موقته‌دا سه‌در داوایكردووه".
زاملی گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌م، نوێژه‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێش بێت، دڵخۆشكه‌ره بۆ دۆست و هاوڕێ، رووخێنه‌ره بۆ دوژمن. هه‌موو رێكارێكی ئه‌منی و هه‌واڵگری و رێكخسنیشمان گرتووه‌ته‌به‌ر، له تویته‌كه‌ی سه‌دریشدا دیاره، كه خۆی به‌شداری له نوێژه‌كه‌دا ده‌كات".