ئه‌مڕۆ له به‌غدا نوێژی ملیۆنی سه‌درییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) له‌سه‌ر فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، نوێژی ملیۆنیی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌یان له‌به‌غدا به‌ڕێوه بچێت.
حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وتی سه‌در به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موو عێراقییه‌كان به گه‌نج، پیر، ئافره‌ت، پیاو و ته‌واوی پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، په‌رۆشن بۆ به‌شداریكردن له‌و نوێژه ملیۆنییه‌دا.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "میدل ئێست ئای" به‌ریتانی ئه‌جێندای نوێژی یه‌كگرتووی ئه‌مڕۆی سه‌درییه‌كانی له عێراق ئاشكراكرد و هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانی ببێته هۆی روودانی گرژییه‌كی گه‌وره‌ی بێ چاره‌سه‌ر.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م پێگه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و نوێژه ملیۆنیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، بۆنه‌یه‌ك بێت له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یانیش رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان.