ماكرۆن: پێویستە خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکەین

"دەبێت خۆمان بۆ دۆخێكی سه‌خت ئامادە بکەین، بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەی ژیانمان له‌گه‌ڵیدا هاوتا بێت"
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی فەرەنسا ئاشكرایكرد، پێویستە خۆمان بۆ پایزێکی سارد و سەخت (بەبێ گازی رووسیا) ئامادە بکەین.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لەچاوپێکەوتنێكی میدیایی رایگه‌یاند، رووسیا گاز و خۆراک وەک چەکێک بەکاردەهێنێت، پێویستە هەمووان پێکەوە لە رۆژئاوا خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکەین.

ماکرۆن راشیگه‌یاند، رووسیا وزە و خۆراک وەک چەکێک بەکاردەهێنێت، پێموایە دەبێ هەمووان پێکەوە خۆمان بۆ سیناریۆی نەمانی گازی رووسیا ئامادە بکەین، ئەو سیناریۆیە راستیە.

ده‌شڵێت: "دەبێت بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەی ژیانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته هاوتا بێت".

ماكرۆن گوتی: "داوا لە حکومەت و ئیدارەکان دەکەم ئەم هاوینە پلانێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی پاییز و زستان بەکارهێنانی گاز کەمبکەینەوە".

گوتیشی: "بەگوێرەی ئەو پلانە داوا لە هەموو هاووڵاتیەک دەکەین بزانێت چۆن گاز و کارەبای کەمتر بەکاربهێنێت".