زاملی: ئاماده‌بووانی نوێژی ملیۆنی سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س ده‌بن
K24- به‌غدا:
گروپی راگەیاندنی حاکم زاملی بڵاویكرده‌وه، ئاماده‌بووانی نوێژی ملیۆنی له‌سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س ده‌بن.
بڕیاره دوای كه‌مێكی دیكه له‌سه‌ر فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، نوێژی ملیۆنیی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌یان له‌به‌غدا به‌ڕێوه بچێت.
حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وتی سه‌در پێشتر به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، هه‌موو عێراقییه‌كان به گه‌نج، پیر، ئافره‌ت، پیاو و ته‌واوی پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، په‌رۆشن بۆ به‌شداریكردن له‌و نوێژه ملیۆنییه‌دا.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "میدل ئێست ئای" به‌ریتانی ئه‌جێندای نوێژی یه‌كگرتووی ئه‌مڕۆی سه‌درییه‌كانی له عێراق ئاشكراكرد و هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانی ببێته هۆی روودانی گرژییه‌كی گه‌وره‌ی بێ چاره‌سه‌ر.
نووسینگه‌ی موقته‌دار سه‌در له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت نوێژی ئایینییه، نه‌ك سیاسی.