وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: سورین له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، له‌پاڵ زیندووكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ناووكی، سورین له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، له‌وێ رێكه‌وتنێكی ئه‌منیان له دژی ئێران واژووكرد".
عه‌بدوڵڵاهیان هه‌روه‌ها گوتی: "رێكه‌وتنه‌كه راسته‌وخۆ دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه".
ده‌شڵێت: "سورین له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه جێگیره‌كانی گه‌لی ئێران، رێكه‌وتنێكی باش و جێگیر، ئامانجمانه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی گوت: "بێ هیچ گومانێک، نمایشی بوکەڵەی نێوان کۆشکی سپی و زایۆنیزم وامان لێدەکات سوورتربین".
رۆژی 13ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل.
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بایدن پابه‌ندی خۆی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاڵپشتی سیسته‌می مووشه‌كی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
بایدن جه‌ختی له قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ كرده‌وه و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر له جاران به‌هێزتره، كارده‌كه‌ین بۆ لكاندنی ئه‌و وڵاته به ناوچه‌كه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه ئیسحاق هێرزۆگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل پێشتر رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن كاردانه‌وه‌ی قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
هێرزۆگ پێشتر راشیگه‌یاندبوو، "بایدن هه‌میشه پاڵپشتی ئیسرائیلی كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانمان كرد".
سەرۆکی ئەمەریکا ئه‌مڕۆ هەینی دەچێتە فەلەستین و لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی ئه‌و وڵاته کۆدەبێتەوە. بە پێێ بەرنامەی گەشتەکەی، جۆ بایدن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەشدار دەبێ.
پەرەپێدانی رێککەوتننامەی ئیبراهیمی، پێکهێنانی هێزێکی ناوچەیی هاوشێوه‌ی (ناتۆ) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە یەک نزیککردنەوەی ئیسرائیل و سعوودیه و گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ و دانووستانی سەرۆکی ئەمەریکایه.