بایدن: پێویسته قودس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بێت كه تێیدا ده‌ژین

K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌یت له‌حم، له‌لایه‌ن مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، پێشوازیلێكرا.
عه‌باس له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ بایدندا رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قودسی رۆژهه‌ڵات بكرێته‌وه و سه‌ردانی بایدنیش گرنگیدانه به ئاشتی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌له‌ستین راشیگه‌یاند، له‌پێناو داهاتووی نه‌وه‌كانمان، ده‌ستی ئاشتی بۆ ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ین، ئاشتی له قودسه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تاكو كۆتایی به 74 ساڵ داگیركاری فه‌له‌ستیندا بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داواكارین بكوژانی رۆژنامه‌نووس شیرین ئه‌بوعاقله سزا بدرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جۆ بایدن له‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی 1967 چاره‌سه‌رێكی دووره له ئێستادا، پێویسته قودس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بێت كه تێیدا ده‌ژین.
